ئەو وشە كوردییانەی لە بودجەی توركیا تۆماركران جارێكی تر لابران، پەرلەمانتارێكی دەم پارتیش دەڵێت، توركیا وشە كوردییەكان سانسۆر دەكات.

رۆژی دووشەممە بۆ یەكەمجار وشەی شارەوانی خەڵفەتی لە تۆمارەكانی بودجەی توركیا بە زمانی كوردی تۆماركرا، محەمەد روشتو پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی دیموكراسی گەلان "دەم پارتی"ش رایگەیاند، دوای چەند سەعاتێك پەرلەمانی توركیا تۆمارەكانی نوێكردووەتەوە و وشە كوردییەكانی لابردووە.

وتیشی، توركیا لە رابردووشدا وشە كوردییەكانی سانسۆر دەكرد و وشەی توركی لە جێگەیان بەكاردەهێنا، یاخود لە جێگەی وشە كوردییەكان بۆشایی یان سێ‌ خاڵی دیاری دەكرد.