کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی سلێمانی راگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان براوەی یەکەمە
راهۆز
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بۆ پارێزگای سلێمانی راگەیاند، کە تێیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانیی بە شێوەیەکی بەرچاو پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان براوەی یەکەمە:
بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، لە کۆی 18 کورسیی پارێزگاکە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەدەستهێنانی 241,143 دەنگ، 8 کورسیی مسۆگەر کردووە و بەمەش بووە گەورەترین هێزی سیاسی لە پارێزگاکە. ئەکرەم ساڵح، کاندیدی یەکێتی، بە بەدەستهێنانی 34,996 دەنگ، زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی لیستەکە بەدەستهێناوە.
دابەشبوونی کورسیی لایەنەکانی دیکە
لایەنەکانی دیکە بەم شێوەیە کورسییەکانیان بەدەستهێناوە:
-
رەوتی نیشتمانی (تیار الموقف الوطنی): 3 کورسی بە 75,375 دەنگ.
-
نەوەی نوێ: 2 کورسی بە 69,781 دەنگ.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان: 2 کورسی بە 68,834 دەنگ.
-
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 2 کورسی بە 65,312 دەنگ.
-
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 1 کورسی بە 34,563 دەنگ.
ناوی کاندیدە دەرچووەکان:
ناوی ئەو کاندیدانەی کە کورسیی پەرلەمانیان لە پارێزگای سلێمانی بەدەستهێناوە بریتیین لە:
-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (8 کورسی):
-
ئەکرەم ساڵح غەفور: 34,996 دەنگ
-
ئاوات محەمەد غەفور مەعروف: 19,812 دەنگ
-
رێکەوت حەمەڕەشید کەریم محەمەد: 19,354 دەنگ
-
رامیار حەیدەر سەعید: 15,319 دەنگ
-
ئاسۆس عەلی ئەحمەد عەبدوڵا: 10,063 دەنگ
-
پۆڵا مەعروف علی مەجید: 8,906 دەنگ
-
بڕیار رەشید شەریف: 8,842 دەنگ
-
سروە محەمەد رەشید (مێ): 6,940 دەنگ
-
-
رەوتی نیشتمانی (3 کورسی):
-
غالب محەمەد عەلی: 52,328 دەنگ
-
رێبوار کەریم مەحمود: 6,441 دەنگ
-
بەرزی ئەزمڕ ساڵح حمید (مێ): 3,654 دەنگ
-
-
نەوەی نوێ (2 کورسی):
-
سروە عەبدولواحید قادر (مێ): 21,987 دەنگ
-
مژدە مەحمود محەمەد (مێ): 14,206 دەنگ
-
-
پارتی دیموکراتی کوردستان (2 کورسی):
-
ئەشواق نەجمەدین : 8,214 دەنگ
-
فاروق محەمەد سعید: 4,529 دەنگ
-
-
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان (2 کورسی):
-
موسەنا ئەمین نادر: 36,689 دەنگ
-
عومەر محەمەد کەریم: 15,631 دەنگ
-
-
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان (1 کورسی):
-
ئەحمەد حەمە رەشید: 20,525 دەنگ
-



