کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بۆ پارێزگای هەولێر راگەیاند، کە تێیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ کورسی بەدەستهێناوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم
بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، لە کۆی 16 کورسیی پارێزگاکە، یەکێتیی بە بەدەستهێنانی97,411  دەنگ، 3 کورسی مسۆگەر کردووە و بەمەش بووە دووەمی پارێزگاکە.

دابەشبوونی کورسیی لایەنەکان:

  • یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 3 کورسی بە 97,411 دەنگ.

     پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی 369,724 دەنگ، 9 کورسی

  • رەوتی نیشتمانی (تیار الموقف الوطنی): 2 کورسی بە 63,298 دەنگ.

  • نەوەی نوێ: 1 کورسی بە 38,921 دەنگ.

  • کورسی کۆتای کریستیانەکان: 1 کورسی بۆ کلدۆ رمزی هرمز.

ناوی کاندیدە دەرچووەکان:

ناوی ئەو کاندیدانەی کە کورسیی پەرلەمانیان لە پارێزگای هەولێر بەدەستهێناوە بریتیین لە:

  • پارتی دیموکراتی کوردستان:

    1. ڕێبوار هادی عەبدولڕەحمان: 31,608 دەنگ

    2. سەفین یاسین محەمەدئەمین: 21,892 دەنگ

    3. بایز ئیسماعیل ئەسعەد: 20,430 دەنگ

    4. عەلی خاڵس جەواد: 16,164 دەنگ

    5. دانە عەبدولغەفار عەزیز: 15,893 دەنگ

    6. سیبان عەزیز حەدو: 15,825 دەنگ

    7. جیمەن حسێن عەزیز (مێ): 15,264 دەنگ

    8. نافستە مام یحیی عوسمان (مێ): 10,497 دەنگ

    9. جیمەن بایز محەمەد (مێ): 9,250 دەنگ

  • یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

    1. هەرێم کەمال خورشید: 19,922 دەنگ

    2. ئومێد زوبێر عومەر: 17,711 دەنگ

    3. جوان حوسێن رەسوڵ: 2,933 دەنگ

  • رەوتی نیشتمانی:

    1. عەلی حەمە ساڵح: 48,921 دەنگ

    2. هێوا ئەحمەد فەقێ: 2,964 دەنگ

  • نەوەی نوێ:

    1. کاوە عەبدولقادر حوسێن: 19,164 دەنگ

  • کۆتای کریستیانەکان:

    1. کلدۆ رمزی هرمز شابۆ: 18,517 دەنگ