بۆ ساڵی داتوو تێچووی حەج دیاری کرا؛ حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینارە
بڵند
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگەیاند، گەشتی وشکانیان نابێت بۆ ساڵی ئایندە و تێچوی حەجکردنیش بۆ هەر کەسێک حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینارە، ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئەو هاووڵاتیانەی دوێنێ ناویان هاتوەتەوە دەتوان لە سبەینێوە سەردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومرە بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا تێچوی حەجکردنی ئاشکرا کردوە و ئەو هاووڵاتییانەیشی کە دوێنێ لە تیروپشکەکەدا ناویان هاتوەتەوە ئاگادار دەکاتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە راشیدەگەیەنێت؛ به پێی ئه‌و داتای له ژمێریاری حه‌ج و عومره وه‌رگیراوه ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕه پاره‌یه‌كی باش پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌جی كردووه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتیان، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئه‌مساڵ گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حەجخوازان نابێت و تەواوی ئەو کەسانەی ناویان هاتوەتەوە بۆ حەج لە هەرێمی کوردستان بە گەستی ئاسمانی گەشت دەکەن.
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانیش بۆ دەستپیکردنەوەی مامەڵەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان هاتوەتەوە پێویسته حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینار ئاماده بكه‌ن، له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپی ره‌نگاوڕه‌نگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری، کە هەموویان لەیەک لاپەرەدا کۆپی کرابن.
حەج و عومرەی هەرێم هۆشداریشیداوە؛ دوا کات بۆ وەرگرتنی پارە و مامەڵەکانیان رۆژی پێنج شه‌ممه‌یە کە دەکاتە رێکەوتی27-11-2025.



