کەشناسی رێژەی باران بارینی 24 سەعاتی رابردوی لە شار و ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان، لە نێوان پارێزگاکاندا لە  سلێمانی زۆترین باران باریوە و لە کەرکوکیش کەمترین رێژەی بارانبارین تۆمارکراوە،  خانەقینیش تاکە ناوچەیەکە هیچ بڕە بارانێکی لێ نەباریوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رێژەی بارانبارینی 24 سەعاتی رابردوی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان لە سنوری مێرگەسور 72 ملم و لە سنوری نازەنینیش 64.5 ملم باریوە، لە خانەقینیش هیچ بڕە بارانێک نەباریوە و لە ناحەییەی مەیدانیش کە سەر بە قەزای کەلارە تەنها یەک ملم باریوە.

بە گوێرەی داتاکانی کەشناسی کە لە سەعات نۆی دوێنێ بەیانی تا نۆی ئەمڕۆ تۆمارکراون، لە پارێزگاکانی هەولێر 5.8 ملم، لە سلێمانی 21.8ملم، لە دهۆکیش 8.1ملم و لە کەرکوکیش کەمترینە لە چاو شارەکانی هەرێم کە تەنها 1.2 ملم بارانباریوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینیشی کردوە؛ لە 48 سەعاتی داهاتوودا  بارانبارنی تێدانییە و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە.