دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە داخرا
بڵند
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
دەروازەی نیودەوڵەتی زێت رایگەیاندوە؛ بەهۆی درووستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە دەروازەی نێودەوڵەتی (زێت _ دەرەجیک) بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت هاتوجۆکردن لێوەی دەوەستێت، ئاماژەیان بەوەشکردوە کێشە تەکنییکیەیکە لە دیوی تورکیاوەیە نەک هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەی نیودەوڵەتیزێت راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگاداردەکەنەوە، دەروازەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکیە بۆ سیستەمی دەروازەی دەرەجیک لە دیوی تورکیا دادەخرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەی نییە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
راگەیاندنی دەروازەکە ئەوەشیان خستوەتەروو، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکە هەمووان ئاگادار دەکەنەوە.
دەروازەی زێت دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سۆران و لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دایە، یەکێکە لە دەروازە نێودەوڵەتیەکان و لە ساڵی 2023وە بە رەسمی کراوەتەوە.



