کەشناسی هەرێم ، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینیەکان بارانبارین کۆتایی هاتووە و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە و مەودای بینین لە نێوان شەش بۆ حەوت کیلۆمەتردا دەبێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندوە، شەپۆلی بارانبارین کۆتایی هاتووە و ئەمڕۆش پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە و مەودای بینینش لە نێوان شەش بۆ حەوت کیلۆمەتردا دەبێت.
 
لە بارەی کەشی سبەینێ سێشەممەشەوە، کەشنای پێشبینی دەکات ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت لەگەل ئەگەری دروست بوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا و پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شار و ناوچەکانی هەرێم؛
 
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
 
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
 
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
 
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
 
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
 
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
 
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
 
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی