کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە، لە ئامێدی و بازیان زۆرترین بڕی باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئاماری بڕی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردووی راگەیاند، بەپێی ئامارەکە، لە ئامێدی زۆرترین بڕی باران و لە قەزای خەبات کەمترین بڕی باران باریوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینى دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە درەنگانی ئەم شەو کۆتای بێت، هەروەها لە کاتەکانی بەیانی زوودا دیاردەی تەم لە زۆربەی ناوچەکان رودەدات و کەمی مەودای بینین هەندێ کات دەگاتە 2 کم .

 

 

ئاماری 12 سەعاتی رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:

هەولێر 5.8 ملم

سلێمانی 1.8 ملم

دهۆک 8.1 ملم

هەڵەبجە 5.0 ملم

کەرکوک 0.4 ملم

پیرمام 1.0 ملم

چمچماڵ 2.0 ملم

زاخۆ 7.2 ملم

شەمامک 0.6 ملم

ئاکرێ 10.4 ملم

ئامێدی 24.2 ملم

بامەرنی 4.2 ملم

بارزان 18.4 ملم

بازیان 21.4 ملم

دەربەندیخان 0.8 ملم

حاجی ئۆمەران 18.2 ملم

هەڵشۆ 6.2 ملم

کەلار 1.2 ملم

خەبات 0.2 ملم

میدان 0.4 ملم