زیاتر لە 350 کارتۆن جگەری بەستوو لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە 351 کارتۆن جگەری بەستو دەستی بەسەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر بڕی 351 کارتۆن جگەری بەستوی مریشکدا گرت، کە بەشێوەیەکی شاراوە و لە بارهەڵگرێکدا بەقچاگ هێندراوەتە شاری سلێمانی، بەپێی یاسا و رێنماییە تەندروستییەکان رێگە پێنەدراوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، تۆمەتبار کە شۆفێری بار هەڵگرەکەیە بەپێی مادەی 10 لەیاسای پاراستنی بەکاربەر راگیراوە و دۆسیەی بۆ کراوەتەوە دەستیش بەسەر بار هەڵگرەکەدا گیراوە .



