حەج و عومرەی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ تیروپشك بۆ ناوی 89هەزار كەس دەكرێت كە ناویان بۆ بەجێگەیاندنی حەج تۆماركردووە.

كاروان ستونی، وتەبێژی  حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ سەعات 11ی بەیانی تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە دەكرێت كە بۆ وەرزی حەجی  2026 ناوی خۆیان تۆماركردووە.

وتووشیەتی، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ بۆ یەكەمجار ناوتۆماركردن بە شێوەی ئەلیكترۆنی بووە و لەبەر ئەوەی سیستمەكە نوێیە و پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەكان ماوەیەكی زیاتری ویستووە، ئەنجامدانی تیروپشكی ئەمساڵ دواكەوت.

كاروان ستونی ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ بەجێگەیاندنی حەجی 2026، 89 هەزار كەس ناویان تۆماركردووە و بەهۆی خواستی ژمارەیەكی زیاتری هاووڵاتیانی هەرێم، بڕیاریانداوە بە لابردنی ناوی ئەو كەسانەی كە پێشتر حەجیان بەجێگەیاندووە.