لە بارەگای بەرەی تورکمانی لەهەولێر لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کەسێک برینداربوو.

قارەمان جەوهەر پەیامنیری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لە بارەگای تورکمانی لە هەولێر گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان پاسەوانی سەرۆکی لقی هەولێری تورکمانی یەکێک لە ئەندامەکان دروست دەبێت.

وتیشی، هۆکارەی گرژی و ئاڵۆزییەکە بۆ دروستبوونی دەمەقاڵی لەسەر بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن و کەمکردنی دەنگەکانیان دەگەڕێتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، لەئەنجامی دەمەقاڵێکە پاسەوانەکە لە یەکێک لە ئەندامەکانی بەرەی تورکمانی دەدات و بەهۆیەوە بریندار دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بریندارەکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

جێگەی ئاماژەیە، ئەو روداوە بۆتە جێگەی ناڕەزایی لایەنە تورکمانییەکان و داوادەکەن، سەرۆکی لقی بەرەی تورکمانی لە هەولێر لەبارەی روداوەکەوە رونکردنەوە بدات.