دەزگای ئاسایسی هەرێم: گەنجان پارێزەری ئاڵای کوردستانن
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
لەسەر هەڵکوتانە سەر گەنجەکانی قەزای خورماتوو، کە ئاڵای کوردستانیان هەڵکردبوو لە رۆژی دەنگداندا، دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە گەنجان پارێزەری ئاڵای کوردستانن و دوای روداوەکە دەستبەجی بەدواداچونیان کردوە بۆ سزادانی لایەنی سەرپێچیکار.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئەو گەنجانەی روبەروی لێدان وتەشهیربوبونەوە، لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەری تەندروستیان بۆ ئەنجامدرا و دواتر سوپاس و پێزانیان پێشکەشکرا و بەڵێنی پشتیوانی زیاتریان پێدرا.
دەقی راگەیەندراوەکە
لەڕۆژی ٢٠٢٥/١١/١١ سێ گەنج لەقەزای خورماتوو، لەسەر هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ڕووبەڕووی لێدان و تەشهیرکردن بوونەوە، لەسەر ئەم ڕووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستبەجێ بەدواداچوونیان ئەنجامدا و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کرا بۆ سزادانی لایەنی سەرپێچیکار.
دوای ڕووداوەکە، ئەو چەند گەنجە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بانگهێشتکران و لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەری تەندروستیان بۆ ئەنجامدرا و دواتر سوپاس و پێزانیان پێشکەشکرا و بەڵێنی پشتیوانی زیاتریان پێدرا.



