کەشناسی بڵاویکردوەتەوە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە دوا نیوەڕۆوە لە هەندێک ناوچە بارانی بەلیزمە و هەورە تریشقە دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم؛ کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان، بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە ئاماژەیان بەوەکردوە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارینی لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و  پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت؛

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

سۆران : 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی