کارەبای سلێمانی: بەهۆی باران بارینەوە ژمارەیەک گەڕەک و شوێن کارەبایان نییە
بڵند
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بەڕەێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شارو دەرەوەی شار کێشەیا بۆ دروست بووە و بەهۆیەوە، ژمارەیەک گەڕەک و شوێن کارەباین نییە.
ئەمڕۆ شەممە، ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاندوە، بەهۆی باران بارینەوە چەند فیدەرێکی لە دەرەوەی شار و ناو شار کێشەیان بۆدروست بووە و شۆرت تیێیاندا رویداوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەیەک گەڕەک و خانو کارەبایان نییە و لە ئێستادا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن
کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو؛ ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین ئەم حاڵەتە دوبارە دەبێتەوە کێشە تەکنیکییە نادیارەکانی سەرتۆڕەکانی کارەبا دەردەکەوێت و بەزووچارەسەر دەکرێن.
جێی باسە، لە درەنگانێکی شەوەوە باران بارین سنوری سلێمانی گرتوەتەوە و ئەمەش یەکەم بارانی وەرزی پاییزە و بە گوێرەی شارەزایانی کەشوهەوا زیاتر لە 10 ملیم باران باریوە



