داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان بڵاوكرایەوە، بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت بڕی داهاتەكە زیاتر لە دوو ملیار و 653 ملیۆن دینارە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهات بڵاویكردەوە، بە پێی ماڵپەڕەكە داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان لە 8/11/2025 تا 14/11/2025، بڕی دوو ملیار دینار و 653 ملیۆن و 975 دینارە، كە 100%ی داهاتەكەش بەشێوەی نەختینەیە.

ئەوەش بە بەراوورد بە هەفتەی رابردوو داهات حەوت ملیار دینار بەرێژەی 74% كەمیكردووە.