بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە، ئەمڕۆ  چەند چالاکییەکی هونەری لە ناوەندی شار بەڕێوەدەچن و شەقامێکی سەرەکیش دادەخرێت.

لە ئاگادارییەکدا، هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ هەینی 14ی 11ی 2025، لە بەردەم سەرا لە ناوەندی شاری سلێمانی، چەند چالاکییەکی هونەری بەڕێوەدەچن.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات، بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتوچۆ، ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی گونجاو رابگرن و هاوکاریی تیمەکانیان بن.

رونیشیکردووەتەوە، تەنیا شەقامی پیرەمێرد لە بەردەکی سەرا دادەخرێت کە بە ئاراستەی بازاڕی ئۆرزدی دەڕوات.