قوباد تاڵەبانی: یەکێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی لەبیر ناکات
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا سوپاسی هەڤاڵانی بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر دەکات و دەڵێت، یەکێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی خۆی لەبیر ناکات.
قوباد تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر، سوپاس و دەستخۆشیم لێکردن لەپای ماندووبوون و هەوڵی بێوچانیان بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندووێتی و هەوڵەکانی هەموو کادران و هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و یەکێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی خۆی لەبیر ناکات.
قوباد تاڵەبانی وتیشی؛ "دڵنیامکردنەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبم، بە تایبەتیش بۆ گۆڕانکارییە پێویستەکان و داڕشتنەوەی هەیکەلی رێکخستنەکانی یەکێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەو ئامانجەی بەرەو سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەتر هەنگاوبنێین".



