کۆسرەت رەسول عەلی پرسەنامەیەک ئاراستەی د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق دەکات و تێیدا هاتووە، " هەواڵی کۆچی دوایی کاک (شەماڵ شێخ جەمال)ی براتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم".

دەقی پرسەنامەکە

برای بەڕێزم د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق

 

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (شەماڵ شێخ جەمال)ی براتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

 

براتان

کۆسرەت رەسول عەلی