حوسییەکان لێدوانەکانی ترەمپ دەربارەی داواکاریی وەستاندنی هێرشەکان رەت دەکەنەوە
سەوسەن سەید
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵا (حوسییەکان) لە یەمەن، راستیی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای رەت کردەوە کە وتبووی حوسییەکان داوایان لە واشنتۆن کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر نەکات.
پێشتر ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مایکل مارتن، سەرۆک وەزیرانی ئێرلاندا لە دبلن رایگەیاندبوو کە حوسییەکان داوایان لە ئەمریکا کردووە لە بەئامانجگرتنیان بپۆشێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویان لە زیادبوون کردووە.
لە وەڵامدا، حزام الأسد، سەرکردەی بزووتنەوەی حوسییەکان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی کە لێدوانەکانی ترەمپ "درۆ و شانۆگەریین" و هیچ بنەمایەکی راستییان نییە، ئاماژەی بەوەش کرد کە رەوشی ترەمپ بەپێی پەندە جەماوەرییەکە وایە: ئەو دەستەی ناتوانیت بشکێنیت، ماچی بکە و نزای شکانی بۆ بکە.


