کۆمسیۆن هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە؛ ئەم سێ هەڵەیە مەکەن با دەنگەکانتان نەسوتێت
بڵند
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سێ رێنمایی گرنگی بڵاوکردەوە و هۆشداریش دەداتە دەنگدەران کە سێ هەڵە هەیە ئەنجامی نەدەن بۆئەوەی دەنگەکانیان نەسوتێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەرێمو عیراق پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە
سێ رێنماییەکەی کۆمیسیۆن:
یەکەم – کۆمیسۆن داوادەکات دوو جار قەڵەمی دەنگدان نەخەنە سەر وەرەقەکە، ئەگەرنا دەنگەکەی دەسووتێت، دەشڵێت: ئەگەر کاڵبوو مۆرەکە کێشەنییە و خەمتان نەبێت.
دووەم- نابێت پەنجەمۆرەکەی بەر وەرەقەی دەنگدانەکە بکەوێت.
سێێەم – نابێت وەرەقەی دەنگدانەکە بنوشتێتەوە بە هیچ شێوەیەک
سەعات حەوتی بەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرووی دەنگدەراندا کرایەوە و بڕیارە تا سەعات شەشی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوم بێت و دوای 24 سەعاتیش کۆمیسیۆن ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکاتەوە.



