لە بەرانبەر قەرزەکانی چاڤی، ژمارەیەک موڵک کە بەناوی ئەو کۆمپانیایەوە تۆمارکراوە لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبایی سلێمانی لە رایەگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی لەسەر داوای بریکاری داواکار 'وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان/ سەرەڕای کارەکەی' لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سەرجەم ئەو موڵکانەی, کە هاوپێچی ئەم ئاگاداریيەن کە ژمارەیان 13 موڵکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەمیان ( کەرتی (١)ی مەڵکەندی و دەباشان)ن و تۆمارن بە ناوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت، ئەویش بەرانبەر قەرزە کەڵکەبووەکانی کۆمپانیاکە، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان / سەرەڕای کارەکەی، کە بڕەکەی سێ ملیار و هەشتا ملیۆن و حەوت سەد و دە هەزار دینارە، بە رەسمی لەلایەنبەرێوەبەرایتی کارەبای سلێمانییەوە دەفرۆشرێت.

کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، زیادکردنەکە لە ماوەی 30 رۆژدا لە رۆژی دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە رۆژنامەدا لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە سەعات 12ـی نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.