وەزیری دادی عیراق: 400 هەزار دۆنم زەوی لەكەركوك دەگەڕێنرێتەوە بۆخاوەنەكانیان
هەساو ئەمیر
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق رایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە چڕی كاریان لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو زەوییە كشتوكالیانە كردوە كە سەردەمی رژێمی بەعسدا داگیركراوە و مامەڵەی دیكەی پێوەكراووە كە روبەرەكەی 400 هەزار دۆنمە.
دەشڵێت: لە ئێستادا كارەكانی گەراندنەوەی ئەو زەوییانە لە وەزارەتی داد تەواو بووە و دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكانیان.
وەزیری دادی عیراق داواش دەكات، ئەو جوتیارانەی كە زەوییەكانیان دەچێتە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012ـەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان بكەن بۆ دەستپێكردنی مامەڵەی گەڕاندنەوەی زەوییەكانیان.



