لە دەنگدانی تایبەتدا یەکێتی زۆرترین دەنگی لە سلێمانی بەدەستهێناوە
محەمەد رزگار
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
ئەنجامی بەرایی چەند وێستگەیەک لە سلێمانی یەکێتی پلەی یەکەمی گرتووە و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش لایەنەکانی دیکەوەیە.
ئەنجامی بەرایی نارەسمی یەکێک لە وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت لە شاری سلێمانی ئاشکرا کرا، کە تێیدا دەرکەوتووە لیستی ٢٢٢یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە وێستگەیەکی خوێندنگەی "کوردستانی نوێ" دەستکەوتوون، دەنگەکان بەم شێوەیەن:
یەکێتی: 80 دەنگ
یەکگرتوو: 3 دەنگ
کۆمەڵ: 2 دەنگ
پارتی: 1 دەنگ
لە بنکەی ئەحمەدی خانی لە هەولێر یەکێتی 905 دەنگی بەدەستهیناوە
بەپێی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت لە بنکەی ئەحمەدی خانی لە هەولێر یەکێتی بە جیاوازییەکی زۆر پلەی یەکەمی گرتووە.
دەنگەکان بەم شێوەیە:
یەکێتی: 905
پارتی: 13
کۆمەڵ: 11
یەکگرتوو: 14
ئەوانی تر: 67
دەنگی پوچەڵ: 167
لە بنکەیەک لە سەنگەسەر یەکێتی یەکەمە و لە کۆی 1791 دەنگ، یەکێتی 1223 دەنگی بەدەستهێناوە.
یەکێتی لە بنکەی رازی لە بەردەقارەمان، لە کۆی 1272 دەنگ 1260 دەنگی بەدەستهێناوە و یەکەمە.



