قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردوەتەوە  و داوا لەو دانیشتوانی چەمچەماڵ دەکات کە دەنگەکانیان لە کەرکوکە، بگەڕێنەوە بۆ پارێزگای کەرکوک  بە مەبەستی دەنگدان و دڵنیابن سەر و ماڵیان پارزێراو دەبێت.

لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە؛ ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانە دەکەن کە دەنگدانیان لە پارێزگای کەرکوکە و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن یاخود ناحیەیکانی دەوروبەری، دەتوانن لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی دەنگدان.

لیژنەی ئەمنی قائیمقامی چەمچەماڵ دڵنیاییشیداوە  سەرجەم هێزە ئەمنیەکان لە ئەرکدا دەبن و دڵنیایی دەدەن سەرو ماڵی هاووڵاتیان پارزێراو دەبێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، مەفرەزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکان دەوریاتی بەردەوامیان دەبێت لە گەڕەک و کۆڵانەکان و رووبەڕووی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی دەبنەوە و ئاسایشی سنورەکە دەپارێزن.

ئەم داواکارییە لە کاتێكدایە، رۆژی 11ـی 11 دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی کورد کە لە قەزای چەمچەماڵ و  ناحییەکانی دەوروربەری دادەنیشن،  دەنگەکانیان سەر بە پارێزگای کەرکوکە