لەسەر وتەکانی ئەم دواییەی فازیل میرانی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە راگەیەندراوێک وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت؛ دوای ئەوەی هەندیک راستی مەعقولی وت، لە ژێر فشاری هەندێک هەرزەی سیاسیی حزبەکەیدا ناچار کرا، پێچەوانەی کەسایەتی و تێڕوانینی خۆی قسە بکات.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی یەکێتی:

 

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، فازڵ میرانی هەندێک ڕاستی مەعقوڵی وت، کە پێچەوانەی خواستی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی بوون، کە هاوتابوون لەگەڵ ئەو کەسایەتییەی کە فازڵ میرانی خۆی هەیەتی. بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە ئەمڕۆ قسەکانی گۆڕی چونکە بە داخەوە ئەم پارتییەی ئەمڕۆ، قسەی ڕاست بۆ بەرپرسەکانی بە ڕەوا نابینێت چونکە سیاسەتی پارتی هەندێک هەرزە سیاسیی دایدەڕێژن؛ بۆیە ئەمڕۆ لە ژێر فشاری باڵی خۆسەپێنی ڕوئیا دیوەخانی پارتی بۆ پاراستنی پێگەی خۆی ناچار کرا، پێچەوانەی کەسایەتی و تێڕوانینی خۆی قسە بکات.

کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان