بە بڕیاری د. ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەهۆی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە رۆژانى ( 9 و 10)ى ئەم مانگە لە ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ خوێندکاران پشوى رەسمی دەبێت، وەک کارئاسانییەک بۆ گەڕاندنەوەییان بۆ شوێنەکانیان.

 وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛  بەهۆى بەڕێوەچونى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق لە رێکەوتى (2025/11/11) و لەپێناو رەخساندنى دەرفەتى یەکسان بۆ بەشدارى کردن لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دوو رۆژی پێش هەڵبژاردنی گشتی پشوی رەسمی دەبێت.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو؛  ئەم بڕیارە لەلایەن د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى دراوە، بەمەبەستی کارئاسانییە بۆ  گەڕانەوەى خوێندکاران بۆ شوێنەکانیان تا بتوانن بەشدارى پرۆسەى دەنگداندا بکەن. 

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ پشوەکە  ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە حکومی و  تایبەتەکانیش دەگرێتەوە و رۆژى هەڵبژاردنی گشتیش لەسەرجەم دامودەزگاکان پشوى رەسمیی دەبێت بە ناوەندەکانى خوێندنیشەوە، رۆژى (12/ 11/ 2025) کە دەکاتە چوارشەممە، دەوامى رەسمی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.