کرێکارانی خانەنشینکراو ئاگادار دەکرێنەوە؛ ئیتر هەموو مانگێک موچەکانیان وەردەگرن
بڵند
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى رایگەیاندوە، ئەو گرفتەیان لە ڕێگەی وەزارەتی داراییەوە چارەسەر کرودە، کە کرێکارانی خانەنشین کراو دوو مانگ جارێک دەیان توانی موچەکانیان وەرگرن، ئاماژەیان بەوەشکردوە هەفتەی رابردوو موچەی مانگی 10 و11 یان دابەشکردوە.
ئەمڕۆ شەممە، لە ئاگادارینامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بڵاویکردوەتەوە توانیویانە ئەو گرفتانە چارەسەر بکەن و لەمانگەکانی داهاتووە هەموو مانگێک موچەی کرێکارانی خانەنشینکراو دابەش دەکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، هەفتەی رابردوو دەستکراوە بە دابەش کردنی موچەی هەردوو مانگی 9 و 10ی کرێکارانی خانەنشینکراو، هەر کرێکارێکیش موچەی وەرنەگرتووە دەتوانێت رۆژی یەکشەممە سەردانی بانکی دیاریکراو بکات لە سنووری پارێزگاکەی بۆ وەرگرتنی.
لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە؛ بۆ مانگەکانی داهاتوو، پێش کۆتاییهاتنی هەر مانگێک دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەکانیا و شایانی باسە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 1000 کرێکاری خانەنشینکراو هەیە، کە موچەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێت.



