رفعەت عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی لەسەر کۆتاییهێنان بە بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە  وتێیدا هاتووە؛ کەرنەڤاڵی کۆتایی بانگەشە لەسلێمانی، ئاوێتە بەوتاری کاریگەری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و جۆشو خرۆشی یەکێتیەکان، مژدەی داستانی سەرکەوتنێکی ترە

 دەقی پەیامەکەی رفعەت عەبدوڵا

سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ سەرجەم هەڤاڵانی (ی.ن.ک) و جەماوەری خۆڕسک، لەسەرجەم بازنەکان کەپەرۆشانەو لەخۆبردوانە کەمپەینێکی کاریگەروو یەکێتیانەتان جێبەجێکرد، سڵاو لەماندووبون و ڕۆحیەتی بەرپرسیارانەتان بەرامبەر حزبی شەهیدان و ئەمانەتەکەی مامی ڕابەرمان.

کەرنەڤاڵی کۆتایی بانگەشە لەسلێمانی، ئاوێتە بەوتاری کاریگەری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و جۆشو خرۆشی یەکێتیەکان، مژدەی داستانی سەرکەوتنێکی ترە، کەیەکێتی لەشارە حەیاتەکەی هەڵمەت و قوربانیەوە قسەی خۆی کردوو ئاماژەی سەرخستنی لیستی ٢٢٢ بەهێزی کۆمەڵانی خەڵکدا.

ئومێدەوارم رۆژی ١١/١١ سندوقەکان و سەرجەم کوردستان سەوز پۆش بکەن و مژدەی سەرکەوتنی سەرتاسەری بدەین بەشەهیدە سەربەرزەکان و رۆحی شادی سەرۆک مام جەلال و هیوامان بەکۆمەڵانی خەڵک هەیە کەدەستی یەکێتی ئاوەڵا بکەن هەتا هەمیشە هێزی گەورەو داکۆکیکاری مافە ڕەواکانتان بین.

سڵاو لەکێلی بەرزی شەهیدان، سڵاو لەرۆحی ڕابەری گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال

هەموومان پێکەوە بەرەو سەرکەوتنی گەورەی یەکێتی و لیستی ٢٢٢

ئێوەش هەر شادو سەرفرازبن

ڕفعەت عەبدوڵا

سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی