کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە
محەمەد رزگار
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی 48 سەعاتی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینی پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی



