خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە بڵاوکردەوە
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق بۆ کۆچی دوایی کاوە حەمە مستەفا ناسراو بە کاوەی ئیزاعە, پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عیراق...
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی کاوە حەمە مستەفا ناسراو بە کاوەی ئیزاعە، زۆر غەمباربووم.
بۆ کۆچی دوایی ئەم ڕۆڵە دڵسۆز و قارەمان و گیانفیدایەی سلێمانی، پێشمەرگەی دێرینی دەنگی گەلی کوردستان و سکرتارییەتی مام جەلال، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.



