سبەینێ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دوایین و گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەریی، لیستی ٢٢٢ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی ئەنجام دەدات.

لە کەرنەڤاڵەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سلێمانی دوایین وتاری خۆی پێش دەنگدان، ئاڕاستەی سەرجەم دەنگدەران و کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکات.

کەرنەڤاڵەکە لە یاریگەی یانەی سلێمانی لەگەڕەکی چوارباخ   بەرێوەدەچێت.