زیاتر لە 10 تۆن کاڵەکی خراپ بوو دەستی بەسەردا گیرا
بڵند
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڵاویکردوەتەوە؛ بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و دەرنەچونی لە پشکنیندا، لە مەرزی تەوێڵە شوشمێ دەستیان بەسەر زیاتر لە 10 تۆن کاڵەکی خراپ بوودا گرتووە و گەڕاندویانەتەوە بۆ ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشممە، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاندوە، لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە شۆشمێ وە دەستبەسەر 10تۆن و 830 کیلۆ کاڵەکی خراپ بوودا گرتووە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ دوای پشکنین بۆ کاڵەکەکە، دەرکەوتوە شیاوی خواردن نییە، بۆیە بڕیاریان داوە نەهێڵن داخڵی هەرێم بکرێت و گەڕاندویانەتەوە بۆ وڵاتی ئێران.



