شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق  بۆ کۆچی دوایی خوشکی هونەرمەند ماهیر حەسەن پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی خاتوو (نیگار) خوشکی هونەرمەند ماهیر حەسەن، زۆر غەمباربووم و پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم.

دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عیراق

خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نیگار حەسەن بڵاوکردەوە، کەئەمە دەقەکەیەتی:

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی خاتوو (نیگار) خوشکی هونەرمەند ماهیر حەسەن، زۆر غەمباربووم.

پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد