قوباد تاڵەبانی: یەکێتی وەک هێزی تر نییە، لە کوردستان چی دەڵێت، لە بەغدادیش هەمان قسە دەکات
بڵند
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی هەڵەمەتەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کادرو لایەنگرانی یەکێتی لە هەولێر کۆبوەوە و رایگەیاند؛ پەیوەندیی باش لەگەڵ بەغدا و لایەنە سیاسییە عیراقییەکان نە تاوانە و نە خیانەت، بەڵکو پێویستییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی لە میانی کۆبوەنەوەکانی لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و لایەنگرای یەکێتی رایگەیاند؛ پەیوەندیی باش لەگەڵ بەغدا و لایەنە سیاسییە عیراقییەکان نە تاوانە و نە خیانەت.
جەختیکردەوە لەوەی پێویستیان بە پەیوەندیی باش و لێکتێگەیشتن هەیە، تا مافە دەستوورییەکانیان دابین بکرێت، تا موچە و بودجە و شایستە داراییەکان دابین بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ یەکێتی وەک هەندێک لایەن نییە، لە کوردستان قسەیەک بکەن و لە بەغداش هەوڵ بۆ شتێکی تر بدەن، یەکێتی لە کوردستان چی دەڵێت، لە بەغدادش هەمان قسە دەکات و هەوڵ بۆ هەمان شت دەدات.



