لە میانی سەردانەکانی و کۆبونەوەی لەگەڵ هەڤاڵان و لایەنگرانی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی سەردانی مەخموری کرد و رایەگەیاند ئاگاداری ئەو غەدرەن کە لە جوتیارانی ناوچەکە دەکرێت و لە بەغدادەوە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ یەکێتی لە ناوچە دابڕێندراوەکان هێزی یەکەمە و ئەمجارەش چاویان لەوەیە بە هیمەتی ئەو جەماوەرە دڵسۆزەی هەیانە، بە دەنگ و بە کورسی سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستبهێنن.

جەختیشیکردوەتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە لیستی ٢٨١ی (اتحاد اهل نینوی) سەردانی مەخموری کردوە و چاوی بە هەڤاڵان و ئەو جەماوەرە دڵسۆز روون بووەتەوە.

خۆشحاڵی خۆشی دەربڕیوە بەوەی لەو سنورە  خەڵکێکی زۆر لە هەموو پێکهاتەکان شانبەشانی یەک، کاردەکەن بۆ سەرخستنی لیستی ٢٨١.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئاگاداری کێشە و گرفتەکانی جوتیارانی ئەو دەڤەرەن و بەڵێنی پێدان وەک یەکێتی لە بەغداوە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن و  کۆتایی بەو غەدرە دەهێنن کە ساڵانێکە جوتیاران و خەڵکی ناوچەکە  پێوەی دەناڵێنن.