شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەبدوڵای دێرێ دەکات
راهۆز
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و چاکەخوازی ناسراوی شارباژێڕ، مامۆستا مەلا عەبدوڵای دێرێ، بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاندووە: "بە بیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی کەسایەتیی ئایینی و چاکەخواز مامۆستا (مەلا عەبدوڵای دێرێ)، زۆر غەمبار بووم".
خانمی یەکەمی عیراق پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری کۆچکردوو و سەرجەم خزمانی شارباژێڕ کردووە و خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان زانیوە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە، "خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت".



