بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە روداوێکی پێکداداندا لەسەر رێگای سەرەکیی نێوان دوکان و خەلەکان، شۆفێرێک گیانی لەدەستدا.

دانا جەبار، بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی خەلەکان، رایگەیاند، رووداوەکە سەعات ٩:٣٠ی بەیانی لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا رویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستداوە.

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، روداوەکە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەی شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەوە بووە.