بڕیارە سبەی، چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی خانەقین بکات و لە وتارێکدا پەیامی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکان و دانیشتووانی ناوچەکە رابگەیەنێت.

لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا کە لەژێر دروشمی "هێزی تۆین لە بەغداد" بەڕێوەدەچێت، کاندیدانی لیستی (٢٢٢)ی یەکێتی لە بازنەی دیالە-خانەقین دەناسرێنرێن.

وتارەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی وەرزشیی خانەقین، بەرامبەر بینای قایمقامییەت، پێشکەش دەکرێت.