بریندارێکی روداوەکەی شەوی رابردووی روداوی هاتوچۆکەی سلێمانی گیانی لەدەستدا، کە مامۆستایەکی ئایینیە.

شەوی رابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەبەردەم نەخۆشخانەی فاروق روداوێکی هاتوچۆ سەختی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل رویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون کە برینی دووان لە بریندارەن سەخت بوو.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، مامۆستا عەبدوڵا دێرێ مامۆستای ئایینی لە مزگەوتی هەنجیرەکەی سلێمانی، یەکێک بوو لە بریندارانی روداوەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.