خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هۆگر شاڵی بڵاوکردەوە
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هۆگر شاڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەلەکەمان ئەندازیارێکی لێوەشاوە و دەوڵەتمەدارێکی راستەقینەی لەدەستدا.
دەقی پەیامی هاوخەمی خانمی یەکەمی عیراق بۆ کۆچی دوایی هۆگر حەمە فەرەج شاڵی:
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (هۆگر حەمە فەرەج شاڵی)، زۆر غەمباربووم.
بەکۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە دڵسۆزە، گەلەکەمان ئەندازیارێکی لێوەشاوە و دەوڵەتمەدارێکی راستەقینەی لەدەستدا. پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.



