لە پارێزگای سلێمانی نرخی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی دادەبەزی.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە پارێزگای سلێمانی نرخی بەنزین و گازوایڵ دادەبەزێت.

وتیشی، هەر سێ جۆرەکەی بەنزین، نۆرماڵ و محەسەن و سۆپەر بڕی 25 دینار بۆ هەر لیترێك دابەزی، هاوکات گازوایڵیش دەگرێتەوە.