قوباد تاڵەبانی دەڵێت: تەکیە و خانەقاکان دەزگایەکی کۆمەڵایەتیی گرنگ و خزمەتگوزار بوون.

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی چەند تەکیەیەکی لە ئاکرێ کرد و رایگەیاند، تەکیە و خانەقاکان هەمیشە پەناگەیەکی رۆحی گەورە بوون بۆ ئەهلی عیرفان و باوەڕدارانی کورد و لە هەمان کاتیشدا دەزگایەکی کۆمەڵایەتیی گرنگ و خزمەتگوزار بوون و رۆڵی بنەڕەتییان هەبووە لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە خزمەتی هەر یەکە لە جەنابی شێخ وریای شێخ سەعیدی بەرزنجی لە تەکیەی شێخ عەبدولعەزیز گەیلانی و جەنابی شێخ کاکە رەزا شێخ عەبدولعەزیز بەرزنجی لە تەکیەی شێخ ئیسماعیلی ولیانی لە ئاکرێی خۆشەویست گەیشتم، سوپاسیانم کرد بۆ رۆڵی گەورەیان لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لە دەڤەرەکەدا.