لە پەیامێکدا بەبۆنەی یۆبێڵی زێڕینی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پیرۆزبایی لە رۆژنامەوانان، میدیاکاران و کارمەندانی راگەیاندنی حزبەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، "کەناڵ و رۆژنامە و وێبسایتە جۆراوجۆرەکانی یەکێتی چالاکانە رۆڵی خۆیان بینیوە و سەلماندوویانە سەرچاوەی هۆشیارکردنەوەن بە زانیاری راست و بەرپرسیارانە."

دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:

رۆژنامەوانان و میدیاکاران و کادیران و کارمەندانی ڕاگەیاندنی یەکێتی


پیرۆزباییتان لێ دەکەم بۆ یادی یۆبێڵی زێڕینی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو سەکۆ میدیاییە نیشتمانی و نەتەوەییە دێرینانەی چەندین ساڵە دەنگ و ڕەنگی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پردێک بوون بۆ گەیاندنی پەیامی حزبی شەهیدان بەکۆمەڵگە لەهەموو بارودۆخێکدا. 

کەناڵ و رۆژنامە و وێبسایتە جۆراوجۆرەکانی یەکێتی هەریەکە و لەئاستی خۆیەوە چالاکانە ڕۆڵی خۆی بینی و سەلماندی سەرچاوەی هوشیارکردنەوەیە بەزانیاری ڕاست و بەرپرسیارانە.

بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لەبەخشینی بەردەوامتان ئەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم لەگەیاندنی ئەو پەیامە میدیاییە گرنگەی خۆتان بۆ تەرخان کردووە لەڕابردوو و ئێستای قۆناغی ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردن و ناساندن و پشتیوانی لە لیستی ژمارە ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد