لە فێستیڤاڵی هەنار و پاییز هەڵەبجە دەست بەسەر 637 کیلۆگرام خۆراکی نەشیاودا گیرا
بڵند
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
قائیمقامیەتی هەڵەبجە، بڵاویکردوەتەوە لە چالاکییەکانی لیژنەهاوبەشەکانیان کە هەرسێ رۆژەکە چاودێری فێستیڤاڵەکەیان کردوە سزای پێبژاردنیان بۆ 20 خاوەن کار کردوە و زیاتر لە 600 کیلۆگرامیش خۆراکی خراپبوو دەستیبەسەردا گیراوە
لە دوای تەواو بونی 11هەمینی فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجە، لیژنەکانی قائیمقامیەت ئاماری چالاکییەکانیان بڵاوکردەوە بەم شێوەیەیە؛
- سزای پێ بژاردن (غەرامە) بۆ 20 بیست خاوەن کەپرکراوە بە هۆی پا بە ند نە بونیان بە رێنماییەکانەوە .
- دەست بە سەراگرتنی 637 کیلۆگرام خۆراکی نەشیاو بە م شێوانەی لای خوارەوە؛
1- 95 کیلۆگرام کەرەی ئێرانی نە شیاو بۆ خواردن.
2 شەش کیلۆگرام لیمە دۆزی .
3- 20 کیلۆگرام چەڕەساتی جۆراوجۆری نە شیاو .
4- 300 کیلۆ گۆشتی بێ مۆروکەشیاوی خواردن نەبوو.
5- 90 کیلۆ گۆشتی مریشکی نەشیاو.
6- 40 کیلۆ سەوزە و پیازی نەشیاو .
7- 20 کیلۆ کەرەستەی ن شیاوی چێشتخانە.



