بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لەو تیمەی بانگەشەی یەکێتی کرد کە لە هەولێر تووندوتیژییان بەرامبەر کرا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی یەکێتی ئامادەبوو، تیمی بانگەشەی یەکێتی باسی رووداوەکەیان بۆ سەرۆک بافڵ کرد و وتیان، کردارەکە پلان بۆ داڕێژراو نەبووە، بەڵکو تەنیا هەڵوێستی چەند گەنجێک بووە.
 
سەرۆک بافڵ وتی، ئەو کردارە دوورە لە رەفتاری خەڵکە ئازیزەکەی هەولێر و هەولێرییەکان و رۆژی هەڵبژاردن بە دەنگەکانیان وەڵامی ئەم جۆرە کردارانە دەدەنەوە.
 
سەرۆکی یەکێتی پشتیوانی خۆی بۆ تەواوی گەنجانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند،؛ لەسەر قسەکانی خۆم سوورم و هێرشی رێکخراو بۆ سەر هەڤاڵانمان لە هیچ شوێن و ناوچەیەک قبوڵ ناکەم.