ئەمڕۆ دواین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بوو، بە گوێرەی داتاکانی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵەکە زیاتر لە 400 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردوە و بە بەهای ملیارێک و  700 ملیۆن دیناریش فرۆش هەبووە.

ئەمڕۆ شەممە، هاوکات لەگەڵ دواین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لیژنەی باڵای فێستیڤاڵەکە داتا و ئاماری سێ رۆژی  فێستیڤاڵەکەی خستەڕوو.

بە گویڕەی داتاکانی لیژنەکە، زیاتر لە 419 هەزار کەس لەو سێ رۆژەدا سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردوە و بە بەهای ملیارێک و 700 ملیۆن دیناریش فرۆش هەبووە لە فێستیڤاڵەکەدا.

هەر بە گوێرەی داتاکانی لیژنەکە، زیاتر لە هەزار  و 300 میدیاکار روماڵی فێستیڤاڵەکەیان کردووە و نزیکە 82 هەزار ئۆتۆمبێلیش سەردانی پارێزگاکەیان کردووە لەو سێ رۆژەدا کە بەم شێوەیە بووە:

_81 هەزار ئۆتۆمبێلی بچوک

_ زیاتر لە 200 پاسی 21 نەفەری

_ 720 مینی پاس

_55 پاسی گەورەی نەفەرهەڵگر