کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە
محەمەد رزگار
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی



