لە روداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر هاووڵاتییەک برینداربوو
محەمەد رزگار
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
لە روداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر کەسێک برینداربوو، تائێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچیان لەسەر روداوەکە بڵاونەکردوەتەوە.
قارەمان جەوهەر پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی 100 مەتری هەولێر، کەسێک بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەی لە هاووڵاتییەک کرد و برینداریکرد، لە ئێستاشدا هاووڵاتییەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
جێگەی ئاماژەیە، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ رونکردنەوەیەکیان لەسەر روداوەکە بڵاونەکردوەتەوە.



