سەرۆکی پێشوی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر کۆچی دوایی کرد
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ 29-10-2025 دادوەر برایم ئیسماعیل حەمەد خۆشناو سەرۆکی پێشوی دادگای تێهەڵچوونەوی هەولێر، بەهۆی نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.
دادوەر برایم ئیسماعیل حەمەد خۆشناو لەساڵی 2002 وەک دادوەر دەستی بەکار کردووەو لە ساڵانی نێوان 2018 بۆ 2022 سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بووە.
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان و گشت دادوەر و فەرمانبەرانی خانەوادەی دادوەریی، بە بۆنەی کۆچی دوایی دادوەر برایم ئیسماعیل حەمەد، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو خزم و کەسوکارو دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکات.



