سبەینێ بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئیدارەی راپەڕین بەڕێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،  کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری رانیە بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەرنەڤاڵەکە سەعات ٢ـی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی وەرزشی رانیە بەرێوەدەچێت.